فارسی
English

گۆشه‌ی تایبه‌ت

راپۆرتی پیشێل کردنی مافی مرۆڤ له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌ ماوه‌ی 3 مانگی هاوینی ئه‌وساڵدا

2013-03-31 17:23:12

 ردستان و کورد نیوز: رۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌ر وه‌ک پێشوو ناوه‌ندی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ له‌ ئێرانه‌.

له‌ درێژه‌ی ره‌وتی پێشێلکردنی  مافی مرۆڤ له‌ کوردستان له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ نیزامی و ئه‌منیه‌تییه‌کانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه‌ له‌ ماوه‌ی سێ مانگی هاوینی ئه‌و ساڵدا 22 که‌س کوژراون، 18 که‌س به‌ ته‌قه‌ی راسته‌وخۆ هێزه‌ چه‌کداره‌کانی کۆماری ئیسلامی بریندار بوون و 123 که‌س له‌ خه‌ڵکی کوردستان به‌ تۆمه‌تی ئه‌منیه‌تی گیراون که‌ به‌شێکیان حوکمی قورسی زیندانیی درێژماوه‌یان به‌ سه‌ردا سه‌پاوه‌.
به‌پێی ئه‌و راپۆرت و هه‌واڵانه‌ی به‌ ناوه‌ندی هه‌واڵی "کوردستان و کورد" ی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان گه‌یشتوون، هێزه‌ نیزامی و چه‌کداره‌کانی کۆماری ئیسلامی له‌ ماوه‌ی سێ مانگی هاوینی ئه‌و ساڵدا گیانیان له‌ 22 که‌س له‌ خه‌ڵکی کوردستان ستاندوه‌ که‌ 14 که‌س له‌وان کۆڵبه‌ران و کاسبکارانی ناوچه‌ سنوورییه‌کانی کوردستان بوون که‌ به‌ ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی ئه‌و هێزانه‌ی کۆماری ئیسلامی کوژراون، 2 که‌سیان له‌ گرتنگه‌کانی ئیتللاعات گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌ و 5 که‌سیشیان کاسبکارانی کورد بوون که‌ له‌ ئاکامی راوه‌دوونانی هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی و ته‌قه‌ لێکردنیان ماشێنه‌کانیان وه‌رگه‌راون، ماشێنه‌کانیان سووتاون و به‌و هۆیه‌وه‌ گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌. هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا کۆمه‌ڵێک گیراو له‌ به‌ندیخانه‌کانی کوردستان به‌ تاوانی قاچاغی ماده‌ هۆشبه‌ره‌کان له‌ دار دراون که‌ ناونیشانی 4 که‌س له‌وان زانراوه‌.  
له‌ ماوه‌ی ئه‌و سێ مانگه‌ی وه‌رزی هاویندا 15 که‌س له‌ کۆڵبه‌ران و کاسبکارانی کورد به‌ ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی بریندار بوون و 3 که‌سیش به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین لاقیان په‌ڕیوه‌.
ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تی و ئیداره‌ی ئیتللاعاتی کۆماری ئیسلامی له‌ شار و ناوچه‌ جیاوازه‌کانی کوردستان له‌ ماوه‌ی ئه‌و 3 مانگه‌دا 123 که‌س له‌ خه‌ڵکی کوردستانیان به‌ تۆمه‌تی ئه‌منیه‌تی و چالاکی دژی کۆماری ئیسلامی له‌ به‌ندیخانه‌ توند کردوه‌ و ده‌زگای قه‌زایی و دادگانی شۆرشی کۆماری ئیسلامی 49 که‌سیان له‌ کوردستان دادگایی کردوه‌ و سزای له‌ 6 مانگ تا 40 ساڵ زیندانیان به‌ سه‌ر دا سه‌پاندوون.
ئه‌و 49 که‌س له‌ چالاکانی سیاسیی کورد که‌ 29 که‌سیان یان له‌ زیندان دابوون، یان به‌ دانانی بارمته‌ی قورس‌ تا کاتی دادگایی کردنیان ئازاد کرابوون، سه‌رجه‌م 247 ساڵ و 4 مانگ زیندانیان به‌ سه‌ردا سه‌پاوه‌.
ده‌زگای قه‌زایی کۆماری ئیسلامی جیا له‌وه‌ به‌ تۆمه‌تی " محاربه‌" و دژایه‌تی کردنی خودا سزای قورسی ئێعدامی به‌ سه‌ر سێ چالاکی کورد، به‌ختیار مێعماری، سامان نه‌سیم و مه‌نسوور ئاروه‌ند دا سه‌پاندوه‌.
ره‌وتی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ له‌ کوردستان له‌ ماوه‌ی سێ مانگی هاوینی ئه‌و ساڵدا له‌ کاتێک دایه‌ که‌ له‌ سێ مانگی به‌هاری ئه‌و ساڵیشدا لانیکه‌م 22 که‌س که‌ زۆربه‌یان کۆڵبه‌ران و کاسبکارانی ناوچه‌ سنوورییه‌کانی‌ کوردستان بوون، به‌ ده‌ستی هێزه‌ ئه‌منیه‌تی و ئینتیزامییه‌کانی کۆماری ئیسلامی کوژرابوون و 13 که‌سیش بریندار ببوون.
ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تییه‌کانی کۆماری ئیسلامی له‌ کوردستان له‌ ماوه‌ی سێ مانگی سه‌ره‌تای ئه‌وساڵدا لانیکه‌م 51 که‌س له‌ خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و چالاکان و لاوانی هه‌ڵسووڕی کوردیان به‌ تۆمه‌تی چالاکیی سیاسی و ئه‌منیه‌تی دژی کۆماری ئیسلامی قۆڵبه‌ست کردبوو که‌ 44 که‌س له‌و گیراوانه‌ دوای دادگایی کرانیان سزای  له‌ 5 مانگ و یه‌ک ساڵ و دوو ساڵ را بگره‌ تا 30 ساڵ زیندانیان به‌ سه‌ردا سه‌پاوه‌ و 3 که‌س له‌وانیش مه‌حکووم به‌ ئێعدام کرابوون.
به‌و پێیه‌ هه‌ر ئێستا 20 که‌س له‌ چالاکانی سیاسیی کورد حوکمی ئێعدامیان به‌ سه‌ردا سه‌پاوه‌ و ناوی ئه‌و 20 که‌سه‌ که‌ به‌ تۆمه‌تی " محاربه‌" له‌ لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی کۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه‌ به‌ ئێعدام مه‌حکووم کراون، بریتین له‌: 
1. حه‌بیبوڵڵا له‌تیفی 2.  مسته‌فا سه‌لیمی 3. شێرکۆ مه‌عارفی 4. سمکۆ خورشیدی 5. سیروان نژاوی 6. ئیبراهیم عیساپوور 7. رزگار ( حه‌بیب) ئه‌فشاری 8. عه‌لی ئه‌فشاری 9. حه‌بیبوڵڵا گوڵپه‌ریپوور 10. زانیار مرادی 11. لوقمان مرادی 12. هوشه‌نگ ره‌زایی 13. ره‌زا ئیسماعیلی 14. بێهروز ئاڵخانی 15. سه‌ید سامی حوسێنی 16. سه‌ید جه‌ماڵ محه‌ممه‌دی 17. به‌ختیار مێعماری 18. مه‌نسوور ئاروه‌ند 19. سامان نه‌سیم ( نه‌عیم) 20. ره‌شید ئاخکه‌ندی
شایانی باسه‌ که‌ ئه‌و ئاماره‌ به‌پێی ئه‌و هه‌واڵ و زانیارییانه‌ بڵاو بوونه‌ته‌وه‌ که‌ به‌ هه‌واڵده‌ریی کوردستان و کورد گه‌یشتوون یان له‌ میدیا کوردییه‌کان و له‌لایه‌ن رێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤه‌وه‌ بڵاو بوونه‌ته‌وه‌و؛ به‌و پێیه‌ش که‌ کۆماری ئیسلامی که‌شی سه‌رکوت و بێده‌نگه‌ کردنی به‌ سه‌ر کوردستاندا سه‌پاندوه‌، به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ئاماری پێشێل کردنی مافی مرۆڤ له‌ کوردستان زۆر له‌وه‌ زیاتره‌ که‌ له‌و راپۆرته‌دا و له‌و خشته‌یه‌ی خواره‌وه‌دا هاتوه‌.

بۆ بینینی خشته‌ی ئه‌و راپۆرته‌ به‌ شێوه‌ی “PDF” له‌سه‌ر وشه‌ی راپۆرت کڵیک بکه‌ن.

ئه‌و خشته‌یه‌ی خواره‌وه‌ ورده‌کاریی زیاتری له‌ باره‌ی پیشێلکاریی مافی مرۆڤ له‌ کوردستان له‌ ماوه‌ی سێ مانگی هاوینی تێدایه‌:

ریز ناو نیشان شوێن پیشه‌ جۆری زیان چۆنیه‌تیی رووداو رێکه‌وت
1 فه‌رزاد ئه‌حمه‌دی سنه‌ چالاکی کرێکاری گیراوه‌ به‌ 4 مانگ زیندان مه‌حکووم کراوه‌ 5 / 4 / 91
2 شۆرش ئاریاپوور بۆکان په‌رستار گیراوه‌ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ 6- 4 - 91
3 عه‌باس ره‌شیدی "سووراو" ی بانه‌ کاسبکار کوژراوه‌ به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی 8 / 4 / 91 
4 محه‌ممه‌د حاج ئه‌حمه‌دی "خوریاوا" ی بانه‌ کاسبکار بریندار بوه‌ به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی 8 / 4 / 91 
5 دیاکۆ خه‌یات  مه‌هاباد خوێندکار گیراوه‌ دادگایی و به‌ 5 ساڵ زیندان مه‌حکووم کراوه‌ 9 / 4 /  91
6 شاهۆ حوسێنی  مه‌هاباد خوێندکار گیراوه‌ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتللاعاته‌وه‌  دوای ئازاد بوون به‌ بارمته‌ ئێرانی جێ هێشتوه‌ 9 / 4 /  91
7 جه‌ماڵ قادرنژاد  مه‌هاباد خوێندکار گیراوه‌ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتللاعاته‌وه‌ 9 / 4 /  91
8 شه‌مزین ئه‌حمه‌دنژاد  مه‌هاباد خوێندکار گیراوه‌ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتللاعاته‌وه‌ 9 / 4 /  91
9 یه‌عقوب خزری  مه‌هاباد خوێندکار گیراوه‌ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتللاعاته‌وه‌ 9 / 4 /  91
10 سه‌لاحه‌دین په‌رته‌وی  مه‌هاباد خوێندکار گیراوه‌ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتللاعاته‌وه‌ 9 / 4 /  91
11 محه‌مه‌ده‌مین سه‌لیمی  مه‌هاباد چالاکی مه‌ده‌نی گیراوه‌ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتللاعاته‌وه‌ 9 / 4 /  91
12 ئۆمید قادری   مه‌هاباد فیلمساز گیراوه‌ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتللاعاته‌وه‌ 9 / 4 /  91
13 خه‌لیل زیبایی  مه‌هاباد مه‌ده‌نی گیراوه‌ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتللاعاته‌وه‌ 9 / 4 /  91
14 محه‌ممه‌د سه‌وارکاران  مه‌هاباد مه‌ده‌نی گیراوه‌ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتللاعاته‌وه‌ 9 / 4 /  91
15 ئه‌سعه‌د سوله‌یمان نژاد  مه‌هاباد مه‌ده‌نی گیراوه‌ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتللاعاته‌وه‌ 9 / 4 /  91
16 بورهان كەیوانپوور  " نێ" ی مه‌ریوان مه‌ده‌نی گیراوه‌ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ 10 / 4 / 91
17 حەمید پەرهیزكار  " نێ" ی مه‌ریوان مه‌ده‌نی گیراوه‌ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ 10 / 4 / 91
18 ئیدریس كاوە " نێ" ی مه‌ریوان مه‌ده‌نی گیراوه‌ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ 10 / 4 / 91
19 سه‌لاح فیشاڵی بۆکان کاسبکار کوژراوه‌ به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی 11 / 4 / 91
20 بێهزاد عه‌بدولی  سه‌قز مه‌ده‌نی گیراوه‌ 45 رۆژه‌ له‌ لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتللاعاته‌وه‌ بێ سه‌ر و شوێن کراوه‌ 15/ 4 /91
21 ئه‌یووب موسلم سه‌قز مه‌ده‌نی گیراوه‌ 45 رۆژه‌ له‌ لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتللاعاته‌وه‌ بێ سه‌ر و شوێن کراوه‌ 15/ 4 /91
22 عادڵ پەروازە  " نێ" ی مه‌ریوان مه‌ده‌نی گیراوه‌ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ 16/ 4/ 91
23 خەلیل گەردی  " نێ" ی مه‌ریوان مه‌ده‌نی گیراوه‌ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ 16/ 4/ 91
24 عوبه‌ید زارعی  مه‌ریوان چالاکی مه‌ده‌نی گیراوه‌ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ 16/ 4/ 91
25 عه‌لی تاسه مه‌ریوان خوێندکار  گیراوه‌ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ 16/ 4/ 91
26 سه‌ید ئه‌حمه‌د حوسه‌ینی ورمێ خوێندکار له‌ زانکۆ ده‌رکراوه‌ به‌ بڕیاری کومیته‌ی ئینزباتیی زانکۆ 17 / 4 /91 
27 فه‌ریاد ساڵحی  سه‌قز مه‌ده‌نی گیراوه‌ به‌ تۆمه‌تی ئه‌منیه‌تی له‌ لایه‌ن ئیتلاعاته‌وه‌ 17 / 4 / 91
28 عه‌بدوڵڵا مه‌هجوور سه‌قز مه‌ده‌نی گیراوه‌ به‌ تۆمه‌تی ئه‌منیه‌تی له‌ لایه‌ن ئیتلاعاته‌وه‌ 17 / 4 / 91
29 عیرفان مه‌جیدی سه‌قز مه‌ده‌نی گیراوه‌ به‌ تۆمه‌تی ئه‌منیه‌تی له‌ لایه‌ن ئیتلاعاته‌وه‌ 17 / 4 / 91
30 ماجد عه‌بدووڵازاده‌ سه‌قز مه‌ده‌نی گیراوه‌ به‌ تۆمه‌تی ئه‌منیه‌تی له‌ لایه‌ن ئیتلاعاته‌وه‌ 17 / 4 / 91
31 ئازاد مسته‌فاپوور سه‌قز مه‌ده‌نی گیراوه‌ به‌ تۆمه‌تی ئه‌منیه‌تی له‌ لایه‌ن ئیتلاعاته‌وه‌ 17 / 4 / 91
32 ئازاد به‌یگ نیا سه‌قز مه‌ده‌نی گیراوه‌ به‌ تۆمه‌تی ئه‌منیه‌تی له‌ لایه‌ن ئیتلاعاته‌وه‌ 17 / 4 / 91
33 لوقمان جیهانی سه‌قز مه‌ده‌نی گیراوه‌ به‌ تۆمه‌تی ئه‌منیه‌تی له‌ لایه‌ن ئیتلاعاته‌وه‌ 17 / 4 / 91
34 شوان ساڵحی  سه‌قز مه‌ده‌نی گیراوه‌ به‌ تۆمه‌تی ئه‌منیه‌تی له‌ لایه‌ن ئیتلاعاته‌وه‌ 17 / 4 / 91
35 موختار ئەلیاسی سه‌قز مه‌ده‌نی گیراوه‌ به‌ تۆمه‌تی ئه‌منیه‌تی له‌ لایه‌ن ئیتلاعاته‌وه‌ 17 / 4 / 91
36 كەماڵ خزری سه‌قز مه‌ده‌نی گیراوه‌ به‌ تۆمه‌تی ئه‌منیه‌تی له‌ لایه‌ن ئیتلاعاته‌وه‌ 17 / 4 / 91
37 رێبوار "ئەشكان"ی سه‌رده‌شت کاسبکار بریندار بوه‌ به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی 18 / 4 /91
38 عەبدوڵڵا "سێوەتاڵ" ی سه‌رده‌شت کاسبکار بریندار بوه‌ به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی 18 / 4 /91
39 خالق بازیان  مه‌هاباد کاسبکار کوژراوه‌ به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌کانی رێژیم ماشێنه‌که‌ی وه‌رگه‌راوه‌ 19  / 4 / 91
40 ئەمین عەلەم هوولی چاڵدرانی ورمێ کاسبکار بریندار بوه‌ به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی 19 / 4 / 91
41 جەعفە عەلەم هوولی  چاڵدرانی ورمێ مێرمنداڵیکی 14 ساڵان بریندار بوه‌ به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی 19 / 4 / 91
42 هەمزە كەرەمی  "گه‌ڵێن" ی سنه‌ مه‌ده‌نی گیراوه‌ به‌ تۆمه‌تی ئه‌منیه‌تی له‌ لایه‌ن ئیتلاعاته‌وه‌ 19 / 4 / 91
43 فەرهەنگ عەوەزی "ته‌نگیسه‌ر"ی مه‌ریوان مه‌ده‌نی گیراوه‌ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتللاعاته‌وه‌ 19 / 4 / 91
44 عه‌بدولواحید قادری بانه‌ مه‌ده‌نی گیراوه‌ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتللاعاته‌وه‌ 19 / 4 / 91
45 فەرشاد كەرمی  "گه‌ڵێن" ی سنه‌ مه‌ده‌نی گیراوه‌ به‌ تۆمه‌تی ئه‌منیه‌تی له‌ لایه‌ن ئیتلاعاته‌وه‌ 20 / 4 / 91
46 یەدوڵڵا وەیسی "گه‌ڵێن" ی سنه‌ مه‌ده‌نی گیراوه‌ به‌ تۆمه‌تی ئه‌منیه‌تی له‌ لایه‌ن ئیتلاعاته‌وه‌ 20 / 4 / 91
47 سیروان ره‌حمانی سه‌قز مه‌ده‌نی گیراوه‌ به‌ یه‌ک ساڵ زیندان مه‌حکووم کراوه‌ 20 / 4 / 91
48 سەعدی ئارامش  بۆکان مه‌ده‌نی گیراوه‌ به‌ تۆمه‌تی ئه‌منیه‌تی له‌ لایه‌ن ئیتلاعاته‌وه‌ 20 / 4 / 91
49 حەسەن مەردانی بۆکان مه‌ده‌نی گیراوه‌ به‌ تۆمه‌تی ئه‌منیه‌تی له‌ لایه‌ن ئیتلاعاته‌وه‌ 20 / 4 / 91
50 قاسم سه‌میعی بۆکان مه‌ده‌نی گیراوه‌ به‌ تۆمه‌تی ئه‌منیه‌تی له‌ لایه‌ن ئیتلاعاته‌وه‌ 20 / 4 / 91
51 سدیق كوڕی محەممەدسەلیم "نێرگی"ی ورمێ کاسبکار  بریندار بوه‌ به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی 20 / 4 /91
52 بەهرام كوڕی ئیسماعیل  "رەزگە" ی ورمێ کاسبکار  بریندار بوه‌ به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی 20 / 4 /91
53 ئەدیبە كەڵانتەری ره‌وانسه‌ر چالاکی خوێندکاری گیراوه‌ به‌ تۆمه‌تی چالاکیی سیاسی له‌ لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتللاعاته‌وه‌ 20 / 4 / 91
54 خوسرەو پاکار "قور" ی ماکۆ مه‌ده‌نی گیراوه‌ به‌ تۆمه‌تی ئه‌منیه‌تی  به‌هۆی ئیتللاعاته‌وه‌ 20 / 4 / 91
55 ئیبراهیم جەعفەری سنه‌  مه‌ده‌نی گیراوه‌ به‌ تۆمه‌تی ئه‌منیه‌تی له‌ لایه‌ن ئیتلاعاته‌وه‌ 21 / 4 / 91
56 عەبدولڕەحمان خۆشبه‌خت ورمێ زیندانی ئێعدام کراوه‌ به‌ تۆمه‌تی قاچاغی ماده‌ی هۆشبه‌ر 21 / 4 / 91
57 گەرمان خوشبەخت  ورمێ زیندانی ئێعدام کراوه‌ به‌ تۆمه‌تی قاچاغی ماده‌ی هۆشبه‌ر 21 / 4 / 91
58 سیروس ره‌شیدی ره‌وانسه‌ر مه‌ده‌نی گیراوه‌ به‌ تۆمه‌تی ئه‌منیه‌تی له‌لایه‌ن ئیتللاعاته‌وه‌ 23 / 4 / 91
59 موختار ئه‌مینی  "چۆڕ"ی مه‌ریوان کاسبکار کوژراوه‌ به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی 25 / 4 / 91
60 سەعید دارابی سه‌رپێلی زه‌هاو کاسبکار کوژراوه‌ به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی 26 / 4 / 91
61 خالید دارابی سه‌رپێلی زه‌هاو کاسبکار بریندار بوه‌ به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی 26 / 4 / 91
62 ئه‌فشین یاوه‌رى کرماشان زیندانیی سیاسی کوژراوه‌ له‌ زیندان به‌ هۆی پیڕانه‌گه‌یشتنی پزیشکی گیانی له‌ ده‌ست داوه‌ 27 / 4 / 91 
63 محه‌ممه‌د فه‌تاح زاده‌ سه‌قز مه‌ده‌نی گیراوه‌ 2 ساڵ زیندانی به‌ سه‌ردا سه‌پاوه‌ 27 / 4 /91
64 ئەكبەر گەوێلی  سنه‌ چالاکی مه‌ده‌نی گیراوه‌ 2 ساڵ زیندانی به‌ سه‌ردا سه‌پاوه‌ 30 / 4 /91
65 كامران رەحیمی  سنه‌ چالاکی مه‌ده‌نی گیراوه‌ 3 ساڵ زیندانی به‌ سه‌ردا سه‌پاوه‌ 30 / 4 /91
66 وریا خوسرەوی  سنه‌ چالاکی مه‌ده‌نی گیراوه‌ 4 ساڵ زیندانی به‌ سه‌ردا سه‌پاوه‌ 30 / 4 /91
67 عوسمان مه‌ولانژاد  مه‌هاباد مه‌ده‌نی پیشتر گیرابوو  10 ساڵ زیندانی به‌ سه‌ردا سه‌پاوه‌ 31 / 4 / 91
68 عه‌لی مه‌ولانژاد مه‌هاباد مه‌ده‌نی پیشتر گیرابوو  5 ساڵ زیندانی به‌ سه‌ردا سه‌پاوه‌ 31 / 4 / 91
69 سمایل هه‌مزه‌ پوور مه‌هاباد مه‌ده‌نی پیشتر گیرابوو  5 ساڵ زیندانی به‌ سه‌ردا سه‌پاوه‌ 31 / 4 / 91
70 سمکۆ قادرزاد مه‌هاباد مه‌ده‌نی پیشتر گیرابوو  5 ساڵ زیندانی به‌ سه‌ردا سه‌پاوه‌ 31 / 4 / 91
71 چیا مه‌ولانژاد  مه‌هاباد مه‌ده‌نی پیشتر گیرابوو  3 ساڵ زیندانی به‌ سه‌ردا سه‌پاوه‌ 31 / 4 / 91
72 زانیار قادرزاده‌ مه‌هاباد مه‌ده‌نی پیشتر گیرابوو  4 ساڵ زیندانی به‌ سه‌ردا سه‌پاوه‌ 31 / 4 / 91
73 عه‌لی بوڕنا مه‌هاباد مه‌ده‌نی پیشتر گیرابوو  4 ساڵ زیندانی به‌ سه‌ردا سه‌پاوه‌ 31 / 4 / 91
74 لوقمان سالک  مه‌هاباد مه‌ده‌نی پیشتر گیرابوو  4 ساڵ زیندانی به‌ سه‌ردا سه‌پاوه‌ 31 / 4 / 91
75 کاوه‌ سالک مه‌هاباد مه‌ده‌نی پیشتر گیرابوو  4 ساڵ زیندانی به‌ سه‌ردا سه‌پاوه‌ 31 / 4 / 91
76 سه‌لیم چراغ مه‌نان مه‌هاباد مه‌ده‌نی پیشتر گیرابوو  4 ساڵ زیندانی به‌ سه‌ردا سه‌پاوه‌ 31 / 4 / 91
77 حه‌مه‌ده‌مین قادرزاده‌ مه‌هاباد مه‌ده‌نی پیشتر گیرابوو  5 ساڵ زیندانی به‌ سه‌ردا سه‌پاوه‌ 31 / 4 / 91
78 ناسر ته‌ریق مه‌هاباد مه‌ده‌نی پیشتر گیرابوو  5 ساڵ زیندانی به‌ سه‌ردا سه‌پاوه‌ 31 / 4 / 91
79 عوسمان شاخی مه‌هاباد مه‌ده‌نی پیشتر گیرابوو  4 ساڵ زیندانی به‌ سه‌ردا سه‌پاوه‌ 31 / 4 / 91
80 سابیر خوون سیاوەشان سه‌لاسی باوه‌جانی کاسبکار کوژراوه‌ به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی ماشێنه‌که‌ی ئاگری گرتوه‌ و تێیدا سووتاوه‌ 1 / 5 / 91
81 محەممەد كوڕی سەنعان راژانی ورمێ کاسبکار بریندار بوه‌ به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی 1 / 5 / 91
82 قەسیم   .......... باکووری کوردستان مه‌ده‌نی کوژراوه‌ له‌ سه‌ر سنوور به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی  1 / 5 / 91 
83 حەبیب ئێتمانى  سه‌ڵماس مه‌ده‌نی گیراوه‌ به‌ تۆمه‌تی ئه‌منیه‌تی  به‌هۆی ئیتللاعاته‌وه‌ 1 / 5 / 91
84 ئازاد ئێتمانى سه‌ڵماس مه‌ده‌نی گیراوه‌ به‌ تۆمه‌تی ئه‌منیه‌تی  به‌هۆی ئیتللاعاته‌وه‌ 1 / 5 / 91
85 عەبدوڵڵا عەباسی سنه‌ چالاکی ئایینی گیراوه‌ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتللاعاته‌وه‌ 6 / 5 / 91
86 شەمزین ئەحمەدنژاد  مه‌هاباد خوێندکار گیراوه‌  ساڵێک زیندانی به‌ سه‌ردا سه‌پاوه‌  6 / 5 / 91
84 رەسووڵ قادر حاجی مه‌هاباد مکانیک گیراوه‌ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتللاعاته‌وه‌  6 / 5 / 91
88 شاهۆ پەرتەوى مه‌هاباد چالاکی خوێندکاری پیشتر گیرابوو  ساڵیک سزیندانی به‌ سه‌ردا سه‌پاوه‌  6 / 5 / 91
89 وەلى فەتتاحى  نه‌غه‌ده‌ مه‌ده‌نی گیراوه‌ له‌ جۆزه‌ردانه‌وه‌ گیراوه‌ و چاره‌نووسی ناڕوونه‌  -------------
90  محەممەد ئەحمەدى بۆکان مه‌ده‌نی گیراوه‌ له‌ جۆزه‌ردانه‌وه‌ گیراوه‌ و چاره‌نووسی ناڕوونه‌  -------------
91 مورتەزا ئەمینى مه‌هاباد مه‌ده‌نی گیراوه‌ له‌ جۆزه‌ردانه‌وه‌ گیراوه‌ و چاره‌نووسی ناڕوونه‌  -------------
92 سه‌ید هادی هاشمی سه‌لاس مه‌ده‌نی گیراوه‌ به‌ شه‌ش مانگ زیندان حوکم دراوه‌ 10 / 5 / 91
93 زێڕۆ ئیبراهێمی مه‌رگه‌وه‌ری ورمێ کاسبکار بریندار بوه‌ به‌ ته‌قینه‌وه‌ی مین لاقی په‌ڕیوه‌ 11 / 5/ 91 
94 رێباز عومەر عه‌زیز "پێنجوێن" ی عێڕاق کۆڵبه‌ر بریندار بوه‌ به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌کانی کۆماری ئسیلامی 12 / 5 / 91
95 مەهدى رەمەزانى(هەژار) 
 مه‌هاباد مه‌ده‌نی گیراوه‌  به‌ 6 مانگ زیندان حوکم دراوه‌ 13 / 5 / 91
96 رەشیدی کەریمه‌ شەل مه‌هاباد مه‌ده‌نی گیراوه‌  به‌ تۆمه‌تی چالاکیی سیاسی به‌ 6 مانگ زیندان حوکم دراوه‌ 13 / 5 / 91
97 خالید کەیهانیراد مه‌هاباد مه‌ده‌نی گیراوه‌  به‌ تۆمه‌تی چالاکیی سیاسی به‌ 6 مانگ زیندان حوکم دراوه‌ 13 / 5 / 91
98 مراد خورشیدى مه‌هاباد مه‌ده‌نی گیراوه‌ به‌ تۆمه‌تی چالاکیی سیاسی به‌ 6 مانگ زیندان حوکم دراوه‌ 13 / 5 / 91
99 كەیوان مورادی  کرماشان مه‌ده‌نی گیراوه‌ به‌ تۆمه‌تی ئه‌منیه‌تی  به‌هۆی ئیتللاعاته‌وه‌ 15 / 5 / 91
100 مەسعوود كاویانی فه‌ر کرماشان مه‌ده‌نی گیراوه‌ به‌ تۆمه‌تی ئه‌منیه‌تی  به‌هۆی ئیتللاعاته‌وه‌ 15 / 5 / 91
101 ئەمیر ئێسپا ورمێ مه‌ده‌نی گیراوه‌ به‌ تۆمه‌تی ئه‌منیه‌تی به‌هۆی ئیتللاعاته‌وه‌ 15 / 5 / 91
102 عەبدولكەریم كوڕی عەزیز "گیسیان"ی مەرگەوەڕ له‌ ورمێ کاسبکار بریندار بوه‌ به‌ ته‌قینه‌وه‌ی مین لاقی په‌ڕیوه‌ 16 / 5 / 91 
103 لوقمان جوانڕۆیی سه‌لاسی باوه‌جانی کاسبکار بریندار بوه‌ به‌ هۆی راوه‌دوونان و ته‌قه‌ی هێزه‌کانی رێژیم ماشێنه‌که‌ی وه‌رگه‌راوه‌ 17 / 5 / 91
104 ته‌حسین محه‌ممه‌دی ره‌وانسه‌ر کاسبکار کوژراوه‌ به‌ هۆی راوه‌دوونان و ته‌قه‌ی هێزه‌کانی رێژیم ماشێنه‌که‌ی ئاگری گرتوه‌ و سووتاوه‌ 17 / 5 / 91
105 مسته‌فا ئیسار ره‌وانسه‌ر کاسبکار کوژراوه‌ به‌ هۆی راوه‌دوونان و ته‌قه‌ی هێزه‌کانی رێژیم ماشێنه‌که‌ی ئاگری گرتوه‌ و سووتاوه‌ 17 / 5 / 91
106 سەیفوڵڵا شاکیرى  ورمێ مه‌ده‌نی گیراوه‌ به‌ تۆمه‌تی ئه‌منیه‌تی به‌هۆی ئیتللاعاته‌وه‌ 18 / 5 / 91
107 ئیبراهیم جان گوڵى ورمێ مه‌ده‌نی گیراوه‌ به‌ تۆمه‌تی ئه‌منیه‌تی  به‌هۆی ئیتللاعاته‌وه‌ 18 / 5 / 91
108 بەختیار مێعمارى مه‌ریوان چالاکی مه‌ده‌نی مه‌حکووم به‌ ئێعدام کراوه‌ به‌ تۆمه‌تی هاوکاریی حیزبێکی کوردستانیی دژبه‌ری کۆماری ئیسلامی 18 / 5 / 91
109 ساڵح بادوزاده‌ "شیوان"ی سه‌ڵماس کاسبکار کوژراوه‌ به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی 18 / 5 / 91
110 ساڵح دەروێشی شپیرانی سه‌ڵماس کاسبکار کوژراوه‌ به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی 18 / 5 / 91
111 مامۆستا مه‌لا شه‌فیع قزکۆیپی‌ هه‌وشار مامۆستا گیراوه‌ له‌گه‌ڵ 13 که‌سی ئاوایی به‌ هۆی ئیتلاعاته‌وه‌ 19 / 5 /91 
112 فه‌ردین قوشچی سنه‌ لایه‌نگری حدک کوژراوه‌ به‌رله‌ خنکانی له‌لایه‌ن ئیتللاعاته‌وه‌ گیراوه‌ 19 / 5 / 91
113 سەلاح غەفووری راد سه‌رده‌شت مه‌ده‌نی گیراوه‌ به‌ تۆمه‌تی ئه‌منیه‌تی  به‌هۆی ئیتللاعاته‌وه‌ 21 / 5 / 91
114 قاسم رەحیمی ئازەر   بۆکان مه‌ده‌نی پێشتر گیرابوو به‌ تاوانی چالاکیی سیاسی 4 ساڵ زیندانی بۆ بڕاوه‌ته‌وه‌  23 / 5/ 91 
115 جەلال ناسرى بۆکان مه‌ده‌نی پێشتر گیرابوو به‌ تاوانی چالاکیی سیاسی 4 ساڵ زیندانی بۆ بڕاوه‌ته‌وه‌  23 / 5/ 91 
116 سەباح خەیات کامیاران مه‌ده‌نی پێشتر گیرابوو دادگایی کراوه‌ و به‌ تاوانی چالاکیی سیاسی 6 ساڵ زیندانی بۆ بڕاوه‌ته‌وه‌ 25 / 5 / 91
117 سەعدوون بامدادیان شنۆ مه‌ده‌نی گیراوه‌ به‌ تۆمه‌تی ئه‌منیه‌تی له‌لایه‌ن ئیتللاعاته‌وه‌ 25 / 5 / 91
118 مەعاز حەكیمی نه‌وسوود خوێندکار گیراوه‌ به‌ تۆمه‌تی ئه‌منیه‌تی له‌لایه‌ن ئیتللاعاته‌وه 25 / 5 / 91
119 نگین تەیبی ره‌وانسه‌ر مه‌ده‌نی گیراوه‌ به‌ تۆمه‌تی ئه‌منیه‌تی به‌هۆی ئیتللاعاته‌وه‌ 27 / 5 / 91
120 بەختیار یووسف نژاد سه‌رده‌شت مه‌ده‌نی کوژراوه‌ به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌کانی رێژیم له‌ ماشێنه‌که‌یان 27 / 5 / 91
121 شەریف ................ سه‌رده‌شت مه‌ده‌نی بریندار بوه‌ به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌کانی رێژیم له‌ ماشێنه‌که‌یان 27 / 5 / 91
122 عادل جەلالی ورمێ مه‌ده‌نی پێشتر گیرابوو به‌ تاوانی چالاکیی سیاسی 2 ساڵ زیندانی بۆ بڕاوه‌ته‌وه‌  27 / 5/ 91 
123 محەممەدئەمین قادرزادە  مه‌هاباد مه‌ده‌نی پێشتر گیرابوو به‌ تاوانی چالاکیی سیاسی 4 ساڵ زیندانی بۆ بڕاوه‌ته‌وه‌  29 / 5/ 91 
124 زانیار قادرزادە مه‌هاباد مه‌ده‌نی گیراوه‌ به‌ تاوانی چالاکیی سیاسی 1 ساڵ و 6 مانگ زیندانی بۆ بڕاوه‌ته‌وه‌  29 / 5/ 91 
125 لەتیف عەلی خانى  ئالانی سه‌رده‌شت مه‌ده‌نی گیراوه‌ به‌ تۆمه‌تی ئه‌منیه‌تی له‌لایه‌ن ئیتللاعاته‌وه‌ 9 / 6 / 91
126 سیامەند عەلیخانی ئالانی سه‌رده‌شت مه‌ده‌نی گیراوه‌ به‌ تۆمه‌تی ئه‌منیه‌تی له‌لایه‌ن ئیتللاعاته‌وه‌ 9 / 6 / 91
127 محەممەدئەمین سەعیدى ئالانی سه‌رده‌شت مه‌ده‌نی گیراوه‌ به‌ تۆمه‌تی ئه‌منیه‌تی له‌لایه‌ن ئیتللاعاته‌وه‌ 9 / 6 / 91
128 زانیار خزرى سه‌رده‌شت چالاکی مه‌ده‌نی گیراوه‌ به‌ تۆمه‌تی ئه‌منیه‌تی له‌لایه‌ن ئیتللاعاته‌وه‌ 3 / 6 / 91
129 محەممەد ئیبراهیم زادە  "گه‌زه‌لێین" ی میاندوا مه‌ده‌نی پێشتر گیرابوو به‌ تاوانی چالاکیی سیاسی 1 ساڵ زیندانی بۆ بڕاوه‌ته‌وه‌  5 / 6 / 91 
130 قاسم رەحیمى 
 "گه‌زه‌لێین" ی میاندوا مه‌ده‌نی پێشتر گیرابوو به‌ تاوانی چالاکیی سیاسی 1 ساڵ زیندانی بۆ بڕاوه‌ته‌وه‌  5 / 6 / 91 
131 سولەیمان مەحموودیان سه‌قز کتێب فرۆش گیراوه‌ به‌ تۆمه‌تی ئه‌منیه‌تی له‌لایه‌ن ئیتللاعاته‌وه‌ 5 / 6 / 91
132 حامید شێخى سه‌قز مه‌ده‌نی گیراوه‌ به‌ تۆمه‌تی ئه‌منیه‌تی له‌لایه‌ن ئیتللاعاته‌وه‌ 5 / 6 / 91
133 جەماڵ شێخى سه‌قز مه‌ده‌نی گیراوه‌ به‌ تۆمه‌تی ئه‌منیه‌تی له‌لایه‌ن ئیتللاعاته‌وه‌ 5 / 6 / 91
134 مێهران مەلا وەیسى  سه‌قز مه‌ده‌نی گیراوه‌ به‌ تۆمه‌تی ئه‌منیه‌تی له‌لایه‌ن ئیتللاعاته‌وه‌ 5 / 6 / 91
135 ئیدریس بۆڕنا  بۆکان مه‌ده‌نی پیشتر گیراوه‌ به‌ تاوانی چالاکیی سیاسی 1 ساڵ زیندانی بۆ بڕاوه‌ته‌وه‌ 7 / 6 / 91
136 ئیدریس ئاک  بۆکان مه‌ده‌نی پیشتر گیراوه‌ به‌ تاوانی چالاکیی سیاسی 1 ساڵ زیندانی بۆ بڕاوه‌ته‌وه‌ 7 / 6 / 91
137 قادر فه‌تحی  "قەبری حوسێن"ی پیرانشار کاسبکار بریندار بوه‌ به‌ ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی 8 / 6 / 91
138 سالار ئه‌مینی کامیاران کۆڵبه‌ر گیراوه‌ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتللاعاتی ئه‌و شاره‌وه‌ 12 / 6 / 91
139 ئیسماعیل كارگەر تاچیناوێی شنۆ کاسبکار کوژراوه‌ به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی 15 / 6 / 91
140 سه‌ید حیسام  مه‌لاسالاری مه‌ریوان کاسبکار بریندار بوه‌ به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین 16 / 6 / 91
141 سه‌ید سدیق  مه‌لاسالاری مه‌ریوان کاسبکار بریندار بوه‌ به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین 16 / 6 / 91
142 كیان جیهانی سه‌وڵاوای مه‌ریوان هه‌واڵنێر گیراوه‌ له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تییه‌کانی رێژیمه‌وه‌ 17 / 6 / 91
143 مەلا حاته‌می سه‌رده‌شت کاسبکار کوژراوه‌ ‌ به‌ ته‌قه‌ی راسته‌وخۆ هێزه‌کانی رێژیم 19 / 6 / 91
144 مه‌حموود ئیبراهیم پوور دیوه‌ڵانی سه‌رده‌شت کاسبکار کوژراوه‌ ‌ به‌ ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه‌کانی رێژیم 22 / 6 / 91
145 عەوڵا دەوەن سه‌رده‌شت کاسبکار بریندار بوه‌ ‌ به‌ ته‌قه‌ی راسته‌وخۆ هێزه‌کانی رێژیم 22 / 6 / 91
146 ساڵح سەلاح زاده‌ سه‌رده‌شت کاسبکار بریندار بوه‌ ‌ به‌ ته‌قه‌ی راسته‌وخۆ هێزه‌کانی رێژیم 22 / 6 / 91
147 سامان نەسیم مه‌ریوان چالاکی سیاسی پیشتر گیرابوو سزای ئێعدامی به‌سه‌ردا سه‌پاوه‌ 23 / 6 / 91
148 مەنسوور ئاروەند بۆکان چالاکی سیاسی پیشتر گیرابوو سزای ئێعدامی به‌سه‌ردا سه‌پاوه‌ 23 / 6 / 91
149 رزگار خزری مه‌هاباد کاسبکار کوژراوه‌ به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی 25 / 6 / 91
150 محه‌ممه‌د محه‌ممه‌دی مه‌ریوان مه‌ده‌نی  گیراوه‌ له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تییه‌کانی رێژیمه‌وه‌ 25 / 6 / 91
151 نەوزاد ئەحمەدی سه‌رده‌شت مه‌ده‌نی گیراوه‌ به‌ تۆمه‌تی ئه‌منیه‌تی له‌لایه‌ن ئیتللاعاته‌وه‌ 27 / 6 / 91
152 ساڵح ئیسماعیلی  سه‌رده‌شت مه‌ده‌نی گیراوه‌ به‌ تۆمه‌تی ئه‌منیه‌تی له‌لایه‌ن ئیتللاعاته‌وه‌ 27 / 6 / 91
153 ئاوات ئەلیاسی  سه‌رده‌شت مه‌ده‌نی گیراوه‌ به‌ تۆمه‌تی ئه‌منیه‌تی له‌لایه‌ن ئیتللاعاته‌وه‌ 27 / 6 / 91
154 كاوە محەممەدپوریان سه‌رده‌شت مه‌ده‌نی گیراوه‌ به‌ تۆمه‌تی ئه‌منیه‌تی له‌لایه‌ن ئیتللاعاته‌وه‌ 27 / 6 / 91
155 محەممەد رەسووڵی سه‌رده‌شت مه‌ده‌نی گیراوه‌ به‌ تۆمه‌تی ئه‌منیه‌تی له‌لایه‌ن ئیتللاعاته‌وه‌ 27 / 6 / 91
156 خالید رۆستەمی مه‌ریوان شۆفیر گیراوه‌ به‌ تۆمه‌تی ئه‌منیه‌تی له‌لایه‌ن ئیتللاعاته‌وه‌ 28 / 6 / 91
157 لوقمان ئازادی  مه‌ریوان شۆفیر گیراوه‌ به‌ تۆمه‌تی ئه‌منیه‌تی له‌لایه‌ن ئیتللاعاته‌وه‌ 28 / 6 / 91
158 ئەیوب ئەسەدی  سنه‌ چالاکی سیاسی پێشتر گیرابوو 20 ساڵ زیندانی به‌ سه‌ردا سه‌پاوه‌ 29 / 6 / 91
159 محەممەد حوسێن ره‌زایی سنه‌ چالاکی سیاسی پێشتر گیرابوو 30 ساڵ زیندانی به‌ سه‌ردا سه‌پاوه‌ 29 / 6 / 91
160 فەخرە فەرەجی  سنه‌ چالاکی سیاسی پێشتر گیرابوو 30 ساڵ زیندانی به‌ سه‌ردا سه‌پاوه‌ 29 / 6 / 91
161  چەنگیز قەدەم خێر  سنه‌ چالاکی سیاسی پێشتر گیرابوو 40  ساڵ زیندانی به‌ سه‌ردا سه‌پاوه‌ 29 / 6 / 91
162 کاوە مورادی  بۆکان چالاکی سیاسی پێشتر گیرابوو 8 ساڵ زیندانی به‌ سه‌ردا سه‌پاوه‌ 30 / 6 / 91
163 کاوە فەرەجی  بۆکان چالاکی سیاسی پێشتر گیرابوو 8 ساڵ زیندانی به‌ سه‌ردا سه‌پاوه‌ 30 / 6 / 91
164 ئیرەج دەیلەمی ورمێ زیندانی ئێعدام کراوه‌ به‌ تۆمه‌تی قاچاغچێتیی ماده‌ هۆشبه‌ره‌کان 30  / 6 / 90
165 هاشم جەهانگیری ورمێ زیندانی ئێعدام کراوه‌ به‌ تۆمه‌تی قاچاغچێتیی ماده‌ هۆشبه‌ره‌کان 30  / 6 / 90