فارسی
English

گۆشه‌ی تایبه‌ت

راپۆرتی وه‌رزانه‌ی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ له‌ کوردستان به‌ هۆی کۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه‌ (کوژران، برینداربوون و گیران و خرانه‌ به‌ندیخانه‌ی 132 که‌ له‌ ماوه‌ی سێ مانگی به‌هاری ئه‌و ساڵدا)

2013-03-31 17:22:12

 کوردستان و کورد نیوز: سه‌رکوت و کوشتوبڕی خه‌ڵكی بێتاوانی کورد و، گرتن و راوه‌دوونانی چالاکانی سیاسی و مه‌ده‌نی و کپکردنی ده‌نگی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ له‌ کوردستان به‌ هۆی ده‌زگا ئه‌منیه‌تی و نیزامییه‌کانی کۆماری ئیسلامی هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه‌.

ده‌زگا ئه‌منیه‌تی و هێزه‌ نیزامییه‌کانی کۆماری ئیسلامی له‌ کوردستان به‌ هاوکاریی یه‌کتر و وێڕای ده‌زگای قه‌زایی ئه‌و رێژێمه‌ له‌ سه‌ره‌تای ئه‌و ساڵه‌وه ‌تا ئێستا بوونه‌ته‌ هۆی گیان له‌ ده‌ستدان و برینداربوونی 35 که‌س له‌ کوردستان و هه‌روه‌ها خرانه‌ زیندان و سزادانی 95 که‌س و؛ له‌ سه‌پاندن و جێبه‌جێ کردنی حوکمی ئێعدامی چالاکانی سیاسیی کورد له‌ کوردستان به‌رده‌وام بوون.
له‌ ماوه‌ی سێ مانگی به‌هاری ئه‌و ساڵدا لانیکه‌م 22 که‌س له‌ کوردستان به‌ ده‌ستی هێزه‌ ئه‌منیه‌تی و ئینتیزامییه‌کانی کۆماری ئیسلامی که‌ 9 که‌سیان کۆڵبه‌ران و کاسبکارانی ناوچه‌ سنوورییه‌کانی کوردستان بوون و به‌ ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه‌ نیزامییه‌کانی کۆماری ئیسلامی کوژراون. ده‌زگای قه‌زایی کۆماری ئیسلامی له‌و ماوه‌یه‌دا دوو چالاکی سیاسیی کوردی له‌ژێر ناو و به‌ پاساوی قاچاغچی بوونی ئه‌و دوو که‌سه‌ له‌ دار داوه‌ و  شه‌ش زیندانیی سیاسیش له‌ ماوه‌ی سێ مانگی به‌هاری ئه‌وساڵدا به‌هۆی پێڕانه‌گه‌یشتنی پزیشکی و خراپبوونی باری سڵامه‌تی و ته‌ندروستییان له‌ زیندانه‌کاندا گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌.
هه‌ر له‌ ئاکامی که‌مین نانه‌وه‌ و ته‌قه‌ کردن له‌ کاسبکاران و کۆڵبه‌رانی ناوچه‌ سنورییه‌کانی کوردستان که‌ به‌ هۆ بێکاری و بێ ده‌ره‌تانی به‌ کاری کۆلکێشی نان و بژیوی رۆژانه‌ی خۆیان په‌یدا ده‌که‌ن، 13 که‌س بریندار بوون.  ته‌قینه‌وه‌ی مین له‌ کوردستان دیسانه‌که‌ش رووداوی دڵته‌زێنی لێ که‌وته‌وه‌ و له‌ یه‌که‌م نابگی به‌هاردا دوو منداڵی 7 ساڵه‌  و 8 ساڵه‌ به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین به‌ توندی بریندار بوون و ده‌ست و لاقیان له‌ ده‌ست دا.
 ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تییه‌کانی کۆماری ئیسلامی له‌ کوردستان له‌ ماوه‌ی ئه‌و سێ مانگه‌ی سه‌ره‌تای ساڵدا لانیکه‌م 51 که‌س له‌ خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و چالاکان و لاوانی هه‌ڵسووڕی کوردیان به‌ تۆمه‌تی چالاکیی سیاسی و ئه‌منیه‌تی دژی کۆماری ئیسلامی قۆڵبه‌ست کردوه‌. به‌شێک له‌و که‌سانه‌ دوای لێپیچینه‌وه‌ و دادگایی کرانیان به‌ شێوه‌ی کاتی و به‌ بارمته‌ ئازاد کراون و ده‌زگای قه‌زاییش له‌و سێ مانگه‌دا لانیکه‌م  44 که‌س له‌ گیراوان و چالاکانی سیاسیی کوردی دادگایی کردوه‌ و سزای  له‌ 5 مانگ و یه‌ک ساڵ و دوو ساڵ را بگره‌ تا 30 ساڵ زیندانی به‌ سه‌ریاندا سه‌پاندوه و 3 که‌س له‌وانی مه‌حکووم به‌ ئێعدام کردوه‌.
شایانی باسه‌ که‌ ئه‌و ئاماره‌ به‌پێی ئه‌و هه‌واڵ و زانیارییانه‌ بڵاو بوونه‌ته‌وه‌ که‌ به‌ هه‌واڵده‌ریی کوردستان و کورد گه‌یشتوون یان له‌ میدیا و له‌لایه‌ن رێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤه‌وه‌ بڵاو بوونه‌ته‌وه‌و؛ به‌و پێیه‌ش که‌ کۆماری ئیسلامی که‌شی سه‌رکوت و بێده‌نگه‌ کردنی به‌ سه‌ر کوردستاندا سه‌پاندوه‌، به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ئاماری پێشێل کردنی مافی مرۆڤ له‌ کوردستان زۆر له‌وه‌ زیاتره‌ که‌ له‌و راپۆرته‌دا و له‌و خشته‌یه‌ی خواره‌وه‌دا هاتوه‌.

بۆ بینینی خشته‌ی ئه‌و راپۆرته‌ به‌ شێوه‌ی “PDF” له‌سه‌ر وشه‌ی راپۆرت کڵیک بکه‌ن.

ئه‌و خشته‌یه‌ی خواره‌وه‌ ورده‌کاریی زیاتری له‌ باره‌ی پیشێلکاریی مافی مرۆڤ له‌ کوردستان له‌ ماوه‌ی سێ مانگی به‌هاری تێدایه‌:

ریز    ناو نیشان    شوێن    پیشه‌    جۆری زیان    چۆنیه‌تیی رووداو    رێکه‌وت
1    خالید ئەمین پوور    سه‌قز    مه‌ده‌نی    پێشتر گیراوه‌    به‌ 12  ساڵ زیندان حوکم دراوه‌    4- 1- 91 
2    زانیار ........    سه‌قز    ته‌مه‌ن 7 ساڵ    بریندار بووه‌    به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین    4- 1- 91
3    سه‌یوان    سه‌قز    ته‌مه‌ن 8 ساڵ    بریندار بووه‌    به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین    4- 1- 91
4    بێهروز نه‌سروڵڵاهی    سه‌قز    مه‌ده‌نی    پێشتر گیراوه‌    به‌ 2 ساڵ زیندان حوکم دراوه‌    4- 1- 91 
5    ئەسكەندەر بەهرامی    دزلیی مه‌ریوان    کاسبکار    کوژراوه‌    به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی    6 - 1- 91
6    ئەبووبەكر ئەمینی    دزلیی مه‌ریوان    کاسبکار    کوژراوه‌    به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی    6 - 1- 91
7    جەعفەر ئازەرنووش    بۆکان    مه‌ده‌نی    پێشتر گیراوه‌     به‌ 8  ساڵ زیندان حوکم دراوه‌    10- 1 -91 
8    هێمن دیهقانی    سه‌قز    خوێندکار    پێشتر گیراوه‌    به‌ 1 ساڵ زیندان حوکم دراوه‌    11- 1 -91 
9    میلاد کەریمى    سنه‌    چالاکی خوێندکاری    پێشتر گیراوه‌    به‌ 6 مانگ زیندان حوکم دراوه‌    14 – 1 - 91
10    محەممەد قزڵباش     ماکۆ    کاسبکار    گیراوه‌    له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌کانه‌وه‌    17- 1 - 91 
11    عەلی دنوو قزڵباش    ماکۆ    کاسبکار    گیراوه‌    له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌کانه‌وه‌    17- 1 - 91 
12    جەماڵ قزڵباش    ماکۆ    کاسبکار    گیراوه‌    له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌کانه‌وه‌    17- 1 - 91 
13    نامیق مەحموودی    سه‌قز    مه‌ده‌نی    گیراوه‌    له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتللاعاته‌وه‌    17- 1 - 91
14    مەنوچێهر مەحمودی     سه‌قز    مه‌ده‌نی    گیراوه‌    له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتللاعاته‌وه‌    17- 1 - 91
15    بێهزاد مەحموودی    سه‌قز    مه‌ده‌نی    گیراوه‌    له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتللاعاته‌وه‌    17- 1 - 91
16    بێهنام مەحموودی    سه‌قز    مه‌ده‌نی    گیراوه‌    له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتللاعاته‌وه‌    17- 1 - 91
17    عوسمان قادری    سه‌قز    مه‌ده‌نی    گیراوه‌    له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتللاعاته‌وه‌    17- 1 - 91
18    مەسعوود عەبدوڵڵاهی    سه‌رده‌شت    مه‌ده‌نی    گیراوه‌    له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتللاعاته‌وه‌    17- 1 - 91
19    ئیبراهیم ئەحسەن    ماکۆ    زیندانیی سیاسی    4 ساڵه‌ له‌ زیندان دایه‌    به‌ 5 ساڵ زیندان حوکم دراوه‌    18 -1 - 91
20    محمه‌ممه‌د ساڵح مه‌حموودی    بانه‌    مه‌ده‌نی    پێشتر گیراوه‌    به‌ 3 ساڵ زیندان حوکم دراوه‌    19- 1 - 91
21    جەعفەر سۆران سەقزی    سه‌قز    مه‌ده‌نی    پێشتر گیراوه‌    به‌ 2 ساڵ زیندان حوکم دراوه‌    19- 1 - 91
22    ئازاد میرزا ره‌حمه‌تی     پیرانشار    مه‌ده‌نی    گیراوه‌    له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتللاعاته‌وه‌    له‌ مانگی خاکه‌لێوه‌دا
23    حوسێن هیدایه‌تی    پیرانشار    مه‌ده‌نی    گیراوه‌    له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتللاعاته‌وه‌    له‌ مانگی خاکه‌لێوه‌دا
24    محه‌ممه‌د مه‌حموودی    تیکاب    مه‌ده‌نی    گیراوه‌    له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتللاعاته‌وه‌    له‌ مانگی خاکه‌لێوه‌دا
25    عه‌بباس عیبادی    تیکاب    مه‌ده‌نی    گیراوه‌    له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتللاعاته‌وه‌    له‌ مانگی خاکه‌لێوه‌دا
26    یۆسف ساڵح زاده    پیرانشار    مه‌ده‌نی    گیراوه‌    له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتللاعاته‌وه‌    له‌ مانگی خاکه‌لێوه‌دا
27    فه‌ریبا زه‌ند که‌ریمی    سنه‌    خوێندکار    گیراوه‌    له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتللاعاته‌وه‌    20 - 1- 91 
28    ئیبراهیم عیساپوور     سه‌رده‌شت    چالاکی سیاسی    پێشتر گیراوه‌    به‌ ئێعدام مه‌حکوم کراوه‌    22 - 1 - 91
29    سیروان نه‌ژاوی     سه‌رده‌شت    چالاکی سیاسی    پێشتر گیراوه‌    به‌ ئێعدام مه‌حکوم کراوه‌    22 - 1 - 91
30    جه‌ماڵ شه‌ریفی    بانه‌    سه‌رباز     کوژراوه‌    له‌ پادگانی خوڕه‌ماوا    24 - 1 - 91
31    سه‌عید خزری    مه‌هاباد    مه‌ده‌نی    گیراوه‌    له‌ لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتللاعاته‌وه‌    24- 1- 91
32    ته‌ییب حوسێن زاده‌    مه‌هاباد    مه‌ده‌نی    گیراوه‌    له‌ لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتللاعاته‌وه‌    24- 1- 91
33    ئه‌بوبه‌کر حه‌یده‌ری    تایربۆغه‌ی سه‌قز    مه‌ده‌نی    پێشتر گیراوه‌    به‌ یه‌ک ساڵ زیندان حوکم دراوه‌    25- 1 - 91
34    موحسێن قازی زادە    جوانڕۆ    مه‌ده‌نی    کوژراوه‌    له‌ ژێر ئه‌شکه‌نجه‌دا    25 -1 -91 
35    حوسێن دانش     مه‌ریوان    مه‌ده‌نی    گیراوه‌    له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتللاعاته‌وه‌    25- 1- 91
36    عه‌لی دانش    مه‌ریوان    مه‌ده‌نی    گیراوه‌    له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتللاعاته‌وه‌    25- 1- 91
37    به‌ختیار دانش    مه‌ریوان    مه‌ده‌نی    گیراوه‌    له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتللاعاته‌وه‌    25- 1- 91
38    هەژار رەمەزانی     کولئابادی بۆکان    مه‌ده‌نی     پێشتر گیراوه‌    به‌ 4 ساڵ و 6 مانگ زیندان حوکم دراوه‌    26 – 1- 91
39    مەولوود خورشیدی    کولئابادی بۆکان    مه‌ده‌نی     پێشتر گیراوه‌    به‌ 4 ساڵ و 6 مانگ زیندان حوکم دراوه‌    26 – 1- 91
40    رەشید( كەریمه‌ شەل)    کولئابادی بۆکان    مه‌ده‌نی     پێشتر گیراوه‌    به‌ 4 ساڵ و 6 مانگ زیندان حوکم دراوه‌    26 – 1- 91
41    ئیرەج محەممەدی    میاندواو    زیندانی سیاسی    پێشتر گیرابوو    به‌ 10 ساڵ زیندان حوکم دراوه‌    27 - 1 - 91 
42    محەممەدئەمین ئاگوشی    پیرانشار    زیندانی سیاسی    پێشتر گیرابوو    به‌ 10 ساڵ زیندان حوکم دراوه‌    27 - 1 - 91 
43    ئەحمەد پوولادخانی    پیرانشار    زیندانی سیاسی    پێشتر گیرابوو    به‌ 10 ساڵ زیندان حوکم دراوه‌    27 - 1 - 91 
44    سومه‌ییه‌ فه‌یزوڵڵاپوور    بۆکان    قوتابی    کوژراوه‌    به‌هۆی چه‌ند مۆره‌یه‌کی ئیتللاعاته‌وه‌    27 – 1- 91 
45    هه‌مزه‌ی سه‌ید میرزا    شمشێری پاوه‌    کاسبکار    گیراوه‌    له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتللاعاته‌وه‌    28 -1 -91 
46    سامان نەسیم    مه‌ریوان    مه‌ده‌نی    7 مانگه‌ گیراوه‌    له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتللاعاته‌وه‌    تازه‌ به‌ گیرانی زاندراوه‌
47    په‌رویز حه‌قانی پور    سه‌لاسی باوه‌جانی    مه‌ده‌نی    گیراوه‌    له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتللاعاته‌وه‌    1-    2- 91
48    سیروان ڕەحمانی    سه‌قز    مه‌ده‌نی    پێشتر گیراوه‌    به‌ 4 ساڵ زیندان حوکم دراوه‌    1-    2- 91 
49    فاتیح ڕەحمان پوور    سه‌قز    مه‌ده‌نی    پێشتر گیراوه‌    به‌ 3 ساڵ و 6 مانگ زیندان حوکم دراوه‌    1 -  2- 91
50    سەلاح ئەمین پوور    سه‌قز    مه‌ده‌نی    پێشتر گیراوه‌    به‌ 2 ساڵ زیندان حوکم دراوه‌    1 -  2- 91
51    عەتا قاسمی    سه‌قز    مه‌ده‌نی    پێشتر گیراوه‌    به‌ 2 ساڵ زیندان حوکم دراوه‌    1 -  2- 91
52    ناسر ڕەزایی    سه‌قز    مه‌ده‌نی    پێشتر گیراوه‌    به‌ 2 ساڵ زیندان حوکم دراوه‌    1 -  2- 91
53    فواد ئەحمەدی نەژاد    سه‌قز    مه‌ده‌نی    پێشتر گیراوه‌    به‌ 1 ساڵ زیندان حوکم دراوه‌    1 -  2- 91
54    فەرزاد مەنسووری    سه‌قز    مه‌ده‌نی    گیراوه‌    له‌ لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتللاعاته‌وه‌    1 -  2- 91
55    واحید حوسێنزادە    بۆکان    مه‌ده‌نی     گیراوه‌    له‌ لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتللاعاته‌وه‌    1 -  2- 91
56    هێمن ساڵحی    بۆکان    مه‌ده‌نی     گیراوه‌    له‌ لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتللاعاته‌وه‌    1 -  2- 91
57    ئەرسەلان ئێحسانی    بۆکان    مه‌ده‌نی     گیراوه‌    له‌ لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتللاعاته‌وه‌    1 -  2- 91
58    فەیسەل تەمویی    تاچیناوێی شنۆ    کاسبکار    کوژراوه‌    به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی    2 -  2- 91
59    بێهزاد  ته‌مۆیی    تاچیناوێی شنۆ    کاسبکار    بریندار بووه‌    به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی    2 -  2- 91
60    شێرزاد خزری    سه‌ڵماس    زیندانی    گیانی له‌ ده‌ست داوه‌    به‌ هۆی پێڕانه‌گه‌یشتن له‌ زیندانی بۆکان    5- 2- 91
61    مه‌ولود خونچه‌ زه‌رد    بۆکان    مامۆستای قوتابخانه‌    گیراوه‌    له‌ لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتللاعاته‌وه‌    5 – 2 -91 
62    ئه‌سعه‌د سه‌ڵه‌واتی    سنه‌    مه‌ده‌نی    پێشتر گیراوه‌    به‌ 21 ساڵ زیندان حوکم دراوه‌    6- 1 -91 
63    هێرش به‌ننایی    پیرانشار    مه‌ده‌نی    بریندار بوه‌    به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی    8 -1 -91 
64    خەبات محەممەدزادە    سنه‌    زیندانیی سیاسی    پێشتر گیراوه‌    به‌ 8 ساڵ زیندان حوکم دراوه‌    8 -1 - 91
65    بێهزاد داربه‌رزین    مه‌ریوان    مه‌ده‌نی    بریندار بووه‌    به‌ر ماشێنی هێزی ئینتیزامی دراوه‌    11 -2 -91
66    که‌یوان نه‌عیمی     مه‌ریوان    مه‌ده‌نی    بریندار بووه‌    به‌ر ماشێنی هێزی ئینتیزامی دراوه‌    11 -2 -91
67    ئازاد مۆرادی     مه‌ریوان    مه‌ده‌نی    بریندار بووه‌    به‌ر ماشێنی هێزی ئینتیزامی دراوه‌    11 -2 -91
68    سەیوان سابیری    کامیاران    مه‌ده‌نی    پێشتر گیراوه‌    به‌ 3 ساڵ زیندان حوکم دراوه‌    11 -2 -91
69    چه‌نگیز مه‌جیدی    "گولانک" ی ورمێ    زیندانیی سیاسی    ئێعدام کراوه‌    له‌ به‌ندیخانه‌ی شاهرود    11 -2 -91
70    هەژار سوڵتانی    مه‌هاباد    کاسبکار    کوژراوه‌    به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی    12- 2- 91 
71    محه‌ممه‌د له‌تیفی     سنه‌    چالاکی کرێکاری    گیراوه‌    له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتللاعاته‌وه‌    12- 3- 91
72    زاهید به‌نفشی    سنه‌    چالاکی کرێکاری    گیراوه‌    له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتللاعاته‌وه‌    12- 3- 91
73    فه‌رزاد حوسێن په‌ناهی     سنه‌    چالاکی کرێکاری    گیراوه‌    له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتللاعاته‌وه‌    12- 3- 91
74    حه‌مید تاری مورادی    سنه‌    چالاکی کرێکاری    گیراوه‌    له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتللاعاته‌وه‌    12- 3- 91
75    شێرکۆ کوردی    سنه‌    چالاکی کرێکاری    گیراوه‌    له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتللاعاته‌وه‌    12- 3- 91
76    فه‌رهاد زه‌ندی    سنه‌    چالاکی کرێکاری    گیراوه‌    له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتللاعاته‌وه‌    12- 3- 91
77    مەحموود هورمزئازەر    مه‌هاباد    مه‌ده‌نی    پێشتر گیراوه‌    به‌ 2 ساڵ زیندان حوکم دراوه‌    13 -2 -91
78    محەممەد عەزیزی    سه‌قز    زیندانیی سیاسی    پێشتر گیرابوو    حوکمی 5 ساڵ زیندانی به‌ سه‌ردا سه‌پاوه‌    13 -2 - 91
79    ئەنوەر رەحمانی کوڕی فارس    کامیاران    زیندانیی سیاسی    پێشتر گیرابوو    به‌ 12 ساڵ زیندان حوکم دراوه‌    13 -2 - 91
80    ئەنوەر رەحمانی کوڕی حه‌سه‌ن    کامیاران    زیندانیی سیاسی    پێشتر گیرابوو    به‌ 12 ساڵ زیندان حوکم دراوه‌    13 -2 - 91
81    واحید دووستی    سنه‌    مه‌ده‌نی    پێشتر گیراوه‌    به‌ 1 ساڵ زیندان حوکم دراوه‌    14 -2 -91
82    ره‌حمان سوبحانی    سنه‌    مه‌ده‌نی    پێشتر گیراوه‌    به‌ 6 مانگ زیندان حوکم دراوه‌    14 -2 -91
83    لاوێن دوورباش    مه‌هاباد    مه‌ده‌نی    بریندار بووه‌    به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌ ئینتیزامییه‌کانی پیرانشار    15 -2 -91
84    سمكۆ خورشیدی    سه‌قز    زیندانیی سیاسی    به‌ ئێعدام مه‌حکوم کراوه‌    به‌ تاوانی چالاکیی سیاسی    20 -2 -91
85    سەعدوڵڵا محەمەدی    بانه‌    کاسبکار    گیراوه‌    له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتللاعاته‌وه‌    20 -2 -91
86    عەلی عەبدوڵڵازادە    بانه‌    کاسبکار    گیراوه‌    له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتللاعاته‌وه‌    20 -2 -91
84    سامان ئەمینی    سنه‌    زیندانی    گیانی له‌ ده‌ست داوه‌    به‌ هۆی پیرانه‌گه‌یشتن له‌ زیندان    20 -2 -91
88    یۆسف مه‌عرووفی    شنۆ    کاسبکار    کوژراوه‌    به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی    24- 2- 91
89    موجتەبا زاهیدی     سنه‌    کاسبکار    کوژراوه‌    به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی    24- 2- 91
90    هیوا فه‌تحی    سنه‌    کاسبکار    کوژراوه‌    به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی    24- 2- 91
91    ره‌حمان دڵسۆز    نستانی سه‌رده‌شت    کاسبکار    کوژراوه‌    به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی    27- 2- 91
92    موته‌لیب ئه‌حمه‌دیان    بانه‌    زیندانی    پێشتر گیرابوو    به‌ 30 ساڵ زیندان حوکم دراوه‌    27 -2 -91
93    عومەر محەممەدزادە    بۆکان    مه‌ده‌نی    پێشتر گیراوه‌    به‌ 4 ساڵ زیندان حوکم دراوه‌    28 -2 -91
94    هیوا هه‌واس    سه‌لاسی باوه‌جانی    زیندانیی سیاسی    ئێعدام کراوه‌    له‌ به‌ندیخانه‌ی دیزل ئاوای کرماشان    31- 2- 91
95    مسته‌فا ئارمین     ماکۆ    چالاکی سیاسی    پێشتر گیراوه‌    به‌ 15 ساڵ و 6 مانگ زیندان حوکم دراوه‌    1 -3 -91
96    عه‌لی مه‌رحه‌مه‌تی     ماکۆ    چالاکی سیاسی    پێشتر گیراوه‌    به‌ 4 ساڵ زیندان حوکم دراوه‌    1 -3 -91
97    سه‌عید درایه‌ت    ماکۆ    چالاکی سیاسی    پێشتر گیراوه‌    به‌ 4 ساڵ زیندان حوکم دراوه‌    1 -3 -91
98    مووسا هاتفی     ماکۆ    چالاکی سیاسی    پێشتر گیراوه‌    به‌ 4 ساڵ زیندان حوکم دراوه‌    1 -3 -91
99    سه‌باح خه‌یات    کامیاران    زیندانیی سیاسی    پێشتر گیرابوو    به‌ 6 ساڵ زیندان سزا دراوه‌    2-    3- 91
100    عوبێد مورادی    ........    مه‌ده‌نی    کوژراوه‌    به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی له‌ سه‌ر سنووری تورکیه‌    5- 3- 91
101    محەممەد ئیلخانیزادە    بۆکان    چالاکی خوێندکاری    پێشتر گیراوه‌    به‌ 3 مانگ زیندان و لێدانی 74 زه‌ربه‌ شه‌لاق حوکم دراوه‌    5 -3 -91
102    والی .....    پاوه‌    کاسبکار    سووتاوه‌ له‌ ماشێنه‌که‌یدا    به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی    5 – 3- 91
103    جەببار دەستباز    سه‌قز    خوێندکار    بێبه‌ش بوون له‌ خوێندن    به‌ بڕیاری ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تییه‌کان    5 -3 -91
104    نه‌شمیل گه‌رمێنی    شنۆ    مه‌ده‌نی    بریندار بوه‌    به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی    5 -3 -91
105    شه‌پۆل یووسفی    لاجانی پیرانشار    مه‌ده‌نی    گیراوه‌    له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتللاعاته‌وه‌    10 – 5- 91 
106    شوانه‌ یووسفی     لاجانی پیرانشار    مه‌ده‌نی    گیراوه‌    له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتللاعاته‌وه‌    10 – 5- 91 
107    محه‌مه‌د حه‌وته‌وانه‌     لاجانی پیرانشار    مه‌ده‌نی    گیراوه‌    له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتللاعاته‌وه‌    10 – 5- 91 
108    مێهدی زالیه‌    سنه‌    زیندانیی سیاسی    گیانی له‌ ده‌ست داوه‌     به‌ هۆی پێرانه‌گه‌یشتن له‌ به‌ندیخانه‌ی که‌ره‌ج    16 – 3 -91
109    جه‌ماڵ زاهیدی     سنه‌    چالاکی ئایینی    گیراوه‌    له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتللاعاته‌وه‌    16 -3 -91
110    فواد شه‌وکه‌ت یار     سنه‌    چالاکی ئایینی    گیراوه‌    له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتللاعاته‌وه‌    16 -3 -91
111    ره‌سووڵ ئه‌مینی    سه‌رده‌شت    مه‌ده‌نی    پێشتر گیراوه‌    به‌ 5 ساڵ زیندان حوکم دراوه‌    18 -3 -91 
112    شوانه‌ مسته‌فا    پێنجوێن    کاسبکار    کوژراوه‌    به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی    19 -3 -91
113    وریا فەرەجی     مه‌ریوان    کاسبکار    گیراوه‌    له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتللاعاته‌وه‌    19-3-91
114    پشتیوان ئەفسەری    مه‌ریوان    کاسبکار    گیراوه‌    له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتللاعاته‌وه‌    19-3-91
115    مەسعوود حوسێن پەناهی     دێولان    مه‌ده‌نی    گیراوه‌    له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتللاعاته‌وه‌    23- 3- 91
116    سەباح حوسێن پەناهی     دێولان    مه‌ده‌نی    گیراوه‌    له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتللاعاته‌وه‌    23- 3- 91
117    یه‌عقوب خزری     مه‌هاباد    خوێندکار    گیراوه‌    له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتللاعاته‌وه‌    23- 3- 91
118    ئومید قادری ئه‌قده‌م    مه‌هاباد    فیلمساز    گیراوه‌    له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتللاعاته‌وه‌    23- 3- 91
119    جه‌ماڵ قادرنژاد    مه‌هاباد    مه‌ده‌نی    گیراوه‌    له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتللاعاته‌وه‌    23- 3- 91
120    عەلی محەممەد ئەمینی    کولته‌په‌ی بۆکان    مه‌ده‌نی    کوژراوه‌    به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی    23- 3- 91 
121    عه‌بباس ره‌شیدی    بانه‌    کاسبکار    بریندار بوه‌    به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی    24- 3- 91
122    ناسر ره‌سووڵی    قه‌له‌ره‌شی سه‌رده‌شت    کاسبکار    بریندار بوه‌    به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین لاقی په‌ڕیوه‌    25 -3 -91 
123    دیاكۆ خەیاتی    مه‌هاباد    خوێندکار    گیراوه‌    له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتللاعاته‌وه‌    25- 3- 91
124    شاهۆ حوسێنی    مه‌هاباد    خوێندکار    گیراوه‌    له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتللاعاته‌وه‌    25- 3- 91
125    ئاکۆ سه‌لیمی    مه‌هاباد    خوێندکار    گیراوه‌    له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتللاعاته‌وه‌    25- 3- 91
126    رەسول تەیموری    شنۆ    مامۆستای زانکۆ    پێشتر گیراوه‌    به‌ 4 ساڵ زیندان
حوکم دراوه‌    26 -3 -91
127    سه‌لاح فیشاڵی     بۆکان    کاسبکار    کوژراوه‌    به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی    28- 3- 91
128    سیامه‌ند که‌ریمی    بۆکان    کاسبکار    بریندار بوه‌    به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی    28- 3- 91
129    فوئاد ئەحمەدنژاد    سه‌قز    مه‌ده‌نی     پێشتر گیراوه‌    به‌ شه‌ش مانگ زیندان حوکم دراوه‌    28 -3 -91
130    ئه‌رسه‌لان محه‌ممه‌دی    بۆکان    کاسبکار    کوژراوه‌    به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی    28- 3- 91
131    سوهراب زه‌ندی    کامیاران    کاسبکار    کوژراوه‌    به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی    29- 3- 91
132    سافیه‌ سادقی    سه‌ڵماس    چالاکی مه‌ده‌نی    پێشتر گیراوه‌    به‌ 15 ساڵ زیندان مه‌حکوم کراوه‌    30-3-91