فارسی
English

هه‌واڵه‌کان

فرۆشی ڕۆژانەی 200 میلیارد تمەن ماددەی هۆشبەر لە ئێران

2015-04-21 08:57:58

 ڕۆژانە لە ئێران بەبڕی 200 میلیارد تمەن جۆرەها ماددەی هۆشبەر دەکڕدرێ‌و دەفرۆشرێ.

عەلیرەزا جەزینی، قائیم‌مەقامی ستادی بەربەرەکانی لەگەڵ ماددە هۆشبەرەکان لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئەوەی ڕۆژانە بایی 200 میلیارد تمەن ماددەی هۆشبەر لە ئێران دەستاودەست دەکرێ، گوتی ساڵی رابردوو 2747 توشبووی مادەی هۆشبەر گیانیان لە دەست داوە کە لە چاو ساڵی ڕابردوو سەدی 2 زیادی کردوە.
قائیم‌مەقامی ستادی بەربەرەکانی لەگەڵ ماددە هۆشبەرەکان دەڵێ ئەو ئامارە لەلایەن پزیشکی دادوەرییەوە ڕاگەیەندراوە و ئەوەی پی زیاد دەکا کە 2468 کەس لەو قوربانییانە پیاو بوون و 279 کەس لەوان ژن بوون کە ئاماری مەرگی ژنان لە چاو ساڵی پێشتر سەدی 33 چۆتە سەرێ.
عەلیرەزا جەزینی هەروەها ئاماژەی بە دەستبەسەرداگرتنی 555 تۆن لە هەموو جۆرەکانی ماددەی هۆشبەر لە ساڵی 93 دا کردوە و دەڵێ سەدی 78 ی ئەو ماددانەی دەستیان بەسەرداگیراوە تریاک، سەدی 14 ی حەشیش، سەدی 5 ی هێرۆئین‌و کەمتر لە سەدی 1 ی شیشە بووە.
ناوبراو بێ ئەوەی ئاماژە بە ئاماری وردو دەقیقی موعتادەکان لە ئێران بکا بەڵام نیگەرانیی خۆی لە پەرەسەندنی گواستنەوەی هەندی نەخۆشیی وەک ئایدزو هێپاتت دەربڕیوە و تیشکت خستۆتە سەر ئەوەی گواستنەوەی ئەو نەخۆشییانە لە ڕێگەی پێوەندییە جینسییەکانەوە لە سەدی 12 ڕا بۆ سەدی 36 زیادی کردوە.