فارسی
English

هه‌واڵه‌کان

ڕاگیرانی پرۆژه‌ی به‌نداوی ئیلام پاش ٢١ ساڵ

2015-04-21 08:53:44

 سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕینی پتر له‌ 20 ساڵ به‌ سه‌ر ده‌سپێکی لێدانی به‌نداوی "سازبۆن" له‌ شاری شیروان له‌ پاریزگای ئیلام و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که‌ ‌چه‌ندین میلیارد بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ خه‌رج کراوه‌، به‌ڵام لە ئێستادا کاری ئه‌م پرۆژه‌یه‌ به‌ ته‌واوی راگیراوە.

به‌پێی راپۆرتی ماف نیوز، به‌نداوی سازبۆن له یه‌کێک له‌‌ ناوچه جوان و سه‌رنجراکێشه‌کانی باکووری شاری ئیلام هه‌ڵکه‌وتووه‌و له‌ تونێلی ئازادیی شاری شێروان چه‌رداوڵ تێده‌په‌ڕێ. ئه‌م ناوچه‌یه‌ به‌ دارستانه‌ به‌ڕووه‌کان و به‌ لیڕه‌وار و دیمه‌نی دلڕفێن ده‌ور دراوه‌، به‌ڵام سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی که‌ له‌ 21 ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه‌‌ پرۆژه‌ی به‌نداوی "سازبن" ده‌ستی پێ کردبوو، ئه‌م پرۆژه‌یه‌ به‌ ناته‌واوی ڕاگیرا.
به‌نداوی "سازبن" له‌ پڕۆژە‌ "به‌رق ئاوی" ییه‌کانی ئێرانه‌ که‌ بڕیار بوو له‌ شاری شێروانی چه‌رداول لێبدرێ، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی که‌ به‌ چه‌ندین میلیارد تمەن بۆ ئه‌م پرۆژه‌یه‌ خه‌رج کرا کاربه‌ده‌ستان به‌ نیوه‌چڵی به‌جێیان هێشت.