فارسی
English

هه‌واڵه‌کان

گیان لە دەستدانی 607 كەس لە ورمێ بەهۆی ڕووداوەكانی هاتوچۆ

2015-04-20 08:34:41

 لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا 607 كەس لە پارێزگای ورمێ، بەهۆی ڕووداوی نەخوازراوی پێكدادانی ماشێن، گیانیان لە دەست داوە.

بەپێی ئاماری پزیشكیی قانوونی، هۆی سەرەكیی مردنی سەدی 47ی ئەم كەسانە، بەركەوتنی زەربەی مێشك لە ڕووداوەكانی هاتوچۆدا بووه‌.
هەروەها لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا 9 هەزار و 967 كەس لە ڕوداوی هاتووچۆدا بریندار بوون و 25 هەزار و 725 كەسی دیكەش كە بەهۆی شەڕو تێکهه‌ڵجوونی کۆمه‌ڵایه‌تی بریندار بوون‌و سەردانی ناوەندەكانی پزیشكیی قانوونییان لەم پارێزگایەدا كردووە.
پزیشكیی قانوونیی ورمێ ڕایگەیاندووە، هەر لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا 34 كەس بە چەكی سارد كوژراون و 49 كەسی دیكەش لە ڕووداوەكانی كاردا گیانیان لە دەست داوە.
هەروەها هەر لە ساڵی 93دا، 13 كەس لە پارێزگای ورمێ بەهۆی بەكار هێنانی ماددەی هۆشبەر گیانیان لە دەست داوە، كە 12 كەسیان پیاو و كەسێكیش ژن بووە.