فارسی
English

هه‌واڵه‌کان

ئەرتەشی ئێران: عەرەبستان دەست لەم شەڕە بكێشێتەوە لەبەر ئەوەی ئەزموونی شەڕی نییە

2015-04-20 08:26:35

 فەرماندەی هێزی وشكایی ئەرتەشی ئێران گوتی ڕاسپارده‌ی من بە ئەرتەشی عەڕەبستان ئەمەیە كە دەست لەم شەڕە بكێشێتەوە، ده‌نا دەبێ چاوه‌ڕوانی زیانێكی گەورە بێ و شكست دەخوا.

ئەحمەدڕەزا پوردەستان، فەرماندەی هێزی وشكایی ئەرتەشی ئێران بە كاناڵی ئاسمانیی ئەلعالەمی ڕاگەیاند كە عەرەبستان ئەزموونی شەڕی نییەو تێك دەشكێ و خەڵكی یەمەن و ئەرتەشی پۆشتەی ئەم وڵاتە بە لێهاتوویی دەتوانن عەرەبستان تێكشكێنن.
ناوبراو وێڕای هەڕەشەكردن لە عەرەبستان گوتی هەنگاوی دواتر زیانگەیاندن بە عەڕەبستانەو ئەگەر تەقینەوە لە شاره‌کانی عەرەبستان ڕووی دا و مووشەك لە خاكی ئەم وڵاتە بدرێ، قەرەبووكردنەوەی بۆ كاربەدەستانی عەرەبستان زۆر سەخت و ئاستەم دەبێ.
پوردەستان پێشتر یانی ڕۆژی 23ی خاكەلێوە ئەرتەشی عەرەبستانی بە ئەرتەشی كرێگرته‌ ناوبردو گوتی دەستێوەردان لە كاروباری یەمەن بە زیانی عەرەبستان دەبێ.
شایانی باسە كە كاربەدەستانی ئێران که‌ بە پشتیوانی كردن لە حوسییەكانی یەمەن تاوانبار ده‌کرێن‌، تا ئێستا ئه‌وانیش چەندین جار عەرەبستانیان بە دەستێوەردان لە كاروباری یەمەن تاوانبار كردوەو ئاوایان لێک داوه‌ته‌وه‌ كە عەرەبستان لەم شەڕەدا ده‌دۆڕێ.