فارسی
English

هه‌واڵه‌کان

كەمپی ڕاهێنانی داعش لە 8 مایلیی سنووری ئامریكا

2015-04-18 08:28:58

 ناوەندی "چاوەدێریی قەزایی"ی ئەمریکا ڕایگەیاندووە كە هێزەكانی داعش، لە كەمپێكدا لە باكووری مێكزیك‌و لە 8 مایلیی سنووری ئامریكا، خەریكی چالاكی‌و جموجۆڵن.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی ئامریكایی "واشینگتۆن تایمز"، ناوەندی "چاوەدێریی قەزایی" بە پشتبەستن بە بەڵگەی چەند سەرچاوەیەكی وەك "ئەفسەری پلەبەرزی ئەرتەشی مێكزیك و لێكۆلەرێكی پۆلیسی فێدرالی مێكزیك" ڕایگەیاندووە كە گرووپی داعش تەنیا چەند مایل دوورتر لە "ئێلپاسۆ"ی ویلایەتی تێگزاسی ئامریكا، لە نزیك ئاناپرا و لە "پورتو پالوماس" خەڕێكی خۆڕێكخستنە.
سەرچاوەكانی چاوەدێریی قەزایی هەروەها گوتویانە كە ئەم كەسە تاوانبارانەی كە كار بۆ كارتێلی "خوارز" دەكەن، لە ڕێگەی قاچاغەوە لە سەرتاسەری سنووری ئامریكا لەنێو شارەكانی "سانتا تێرێزا" و "سانلەند پارك" و هەروەها لە سنووری نێوان "ئاكالا" و "هانكوك" هاتوچۆ بە تێرۆریستەكانی داعش دەكەن.
سەرچاە هەواڵگرییەكانی مێكزیك دەڵێن هێزەكانی داعش بە تەمای كەلك وەرگرتن لە ڕێگەی شەمەندەفەرو دامەزراوەكانی فڕۆكەخانە لە دەوروبەری "سانتا تێرێزا"ی "نیومێكزیكۆ"ن.