فارسی
English

هه‌واڵه‌کان

سپای پاسداران خۆی خزانده‌ نێو پرۆژه‌ ده‌رمانییه‌کانی ئێرانه‌وه‌

2015-04-16 12:49:37

 سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی، خۆی خزاندۆته‌ نێو پرۆژه‌ ده‌رمانییه‌کانی ئێرانه‌وه‌.

وه‌زیری بێهداشتی ئێران ڕایگه‌یاند کۆمه‌ڵێک له‌ پرۆژه‌کانی نه‌خۆشخانەکان‌، به‌شی ده‌رمان و فێرکاریی ئه‌م وه‌زاره‌تخانه‌یه‌، ڕاده‌ستی قه‌رارگای خاته‌مولئه‌نبیای سه‌ر به‌ سپای پاسداران ده‌کرێ.
حه‌سه‌ن قازیزاده‌ هاشمی، وه‌زیری بێهداشتی ئێران دەڵێ ‌ که‌ له‌ 4 ساڵی داهاتوودا تا ئاستی 500 میلیارد تمه‌ن سه‌رمایه‌ی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌م قه‌رارگایه‌ داده‌ندرێ.
وه‌زیری بێهداشتی ئێران گوتوویه‌تی به‌ ته‌مایه‌ به‌ ئیمزا کردنی رێککه‌وتنامه‌یه، کۆمه‌ڵێک له‌ نه‌خۆشخانه‌ کۆنه‌کان نوێژه‌ن بکاته‌وه‌، ئه‌وه‌ له‌ حاڵێک دایه‌ که‌ پێشتر قازیزاده‌ی هاشمی گوتبووی به‌ ئه‌نجام گه‌یاندنی هه‌موو پرۆژه‌کانی به‌شی سڵامه‌ت له‌ که‌رتی ده‌وڵه‌تیدا، پێویستییان به‌ 30 ساڵ کات هه‌یه‌. 
له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌، حه‌سه‌ن ڕووحانی سه‌رکۆماری ئێرانیش داوای له‌ سپا کردبوو تا به‌شداریی له‌ پرۆژه‌کانی ئاوه‌دان کردنه‌وه‌دا بکا. 
شایانی باسه‌ که‌ قه‌رارگای خاته‌مولئه‌نبیا سه‌ر به‌ سپای پاسدارانه‌، ئه‌م قه‌رارگایه‌ خاوه‌نکاری چه‌ند پڕۆژه‌ی گه‌وره‌ی وه‌ک "گه‌ڵاڵه‌کانی پێشه‌سازیی ڕێگه‌وبان، لێدانی ڕێگای شه‌مه‌نده‌فه‌ر و پیشه‌سازییه‌کانی نه‌وت، گاز و پێترۆشیمی"یه. قه‌رارگای خاته‌مولئه‌نبیا پاش شه‌ڕی 8 ساڵه‌ی نێوان ئێران و عێراق له‌سه‌ر بڕیاری خامنه‌یی پێک هات