فارسی
English

ئازیزانی کۆچکردوو

کۆچی دوایی دایکی پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە بانە

2015-04-14 09:01:27

  دایکی پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە بانە کۆچی دوایی کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی پەیامنێری کوردستان‌و کورد ڕۆژی دووشەممە، 24 ی خاکەلێوە دایە نوسرەت وسوقی، دایکی سەلاح ئەنوەری، پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری بانە کۆچی دوایی کرد.
دایە نوسرەت ژنە تێکۆشەرێکی بەبیرو باوەڕ بوو، شانازیی بەوە دەکرد کە دایکی پێشمەرگەیەو کوڕەکەی لە ڕیزی تێکۆشەرانی دێموکرات دایە. ئەو هەر دەم لە چاوەڕوانیی سەرکەوتنی یەکجارەکیی کوردو هەڵدانی ئاڵای سەربەستیی کورد لە کوردستان بوو.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بەو بۆنەیەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەو کەسوکاری دایە نوسرەت وسوقی، بە تایبەت هاوڕێی پێشمەرگە کاک سەلاح ئەنوەری دەکاو خۆی بە شەریکە خەم و ماتەمیان دەزانێ.