فارسی
English

ئازیزانی کۆچکردوو

کۆچی دوایی نیشتمانپەروەرێک لە ناوچەی سەردەشت

2015-04-12 08:53:50

 

 کەسێکی دلسۆزی نیشتمان‌و حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لە ناوچەی سەردەشت کۆچی دوایی کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان ڕۆژی شەممە، 22 ی خاکەلیوە کاک عوسمان بایگانی ناسراو بە مام کوێخا خەڵکی گوندی ئاڵوتانی سەردەشت بەهۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
مام کوێخا لە بنەماڵەیەکی نیشتماندۆست‌و کوردخۆشەویستدا پێگەیشتبوو. لە جووڵانەوەکەی ساڵانی 46-47 دا وەک ئەندامێکی دڵسۆزی حیزب لە خزمەت کارو ئەرکەکانی جوڵانەوەدا بووە و ماڵەکەی شوێنی حەسانەوە و حاوانەوەی هێزی پێشمەرگە بووە.
ناوبراو تا ساڵی 1368 ی هەتاوی بە هەموو تواناوە لەسەر جێبەجێکردنی ئەرکە حیزبییەکانی بەردەوام بووە و بەهۆی ئەوەی برایەکیشی پێشمەرگەو لە ڕیزی تێکۆشەرانی ئاشکرای حیزبی دێموکڕاتی کوردستاندا بووە، بەردەوام لە ژێر فشاری ناوەندە ئەمنیەتییەکاندا بووەو چەندین جار بەو هۆیەوە گیراوەو ئازارو ئەزیەت دراوە، بەڵام هەموو ئەوانە نەک چڕژی نەخستە سەر ئیمان‌و باوەڕی ئەو، بەڵکوو لە سەر داوا ڕەواکانی گەلەکەی شێلگیرتر کردبوو.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەو بۆنەیە سەرەخۆشی لە بنەماڵەو کەسوکاری مام کوێخا، بە تایبەت هاوڕێی پێشمەرگەمان کاک خدر پاکدامەن دەکاو خۆی بە شەریکە خەم‌و ماتەمی بنەماڵەی بەڕێزیان دەزانێ